ژمارەی شەهیدەکان لە شاری سەیدەی وڵاتی لوبنان لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی گەشتە ٣٢ کەس.
وەزارەتی تەندروستی لوبنان راگەیاند، ژمارەی شەهیدەکان لە ئەنجامی کۆمەڵکوژییەکانی رژێمی داگیرکەر لە سەیدە-عین دەلب لە باشووری لوبنان گەشتە ٣٢ کەس.
بە پێی راگەیەندراوی میدیای خۆجێ، لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٤٧ کەس بریندار بوونەتەوە.
دوێنی فڕۆکەکانی جەنگی رژێمی داگیرکەر باڵەخانەیەک لە شاری سەیدەی بۆردوومان کردبوو کە ئاوارەکان تێدا دەمان.
وەزارەتی تەندروستی لوبنان ڕۆژی یەکشەممە لە راگەیەندراوێک باسی لەوە کردبوو، لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر ١٠٩ کەس شەهید بوونەتەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
داگیرکەران ١٢ ئەسیری غەززەییان ئازاد کرد.
کەتائیبی قەسام لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنێک لە شاری خان یونسی کەناری غەززە گروپێک سەربازی داگیرکەری کوشت و بریندار کرد.
لە ئەنجامی هەڵسانی لافاو و زەوی لەرزین لە وڵاتی نیپال ٢٠٠ کەس گیانیان لە دەست دا و ١٢٧ کەسیش بریندار بوون.
شێخ نەعیم قاسم یاریدەدەری سکرتێری گشتیی حزب الله دوای شەهادەتی حەسەن نصرالله راگەیاند کە بەردەوام دەبن لە پشتگریکردن لە غەززە و لە قۆناغێکی نزیکدا رابەری نوێی بزووتنەوەکە هەڵدەبژێرن.